سەرۆکی شارەوانیی نوێی نیویۆرک لەگەڵ ترامپ دیداری کرد
زۆهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانیی هەڵبژێردراوی نیویۆرک، شەوی ڕابردوو لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، جارێکی دیکە لێدوانەکانی خۆی دژی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە لەلایەن ئەم رژێمەوە دووپات کردەوە.
زۆهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانیی هەڵبژێردراوی نیویۆرک، شەوی ڕابردوو لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، جارێکی دیکە لێدوانەکانی خۆی دژی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە لەلایەن ئەم رژێمەوە دووپات کردەوە و وتی، "پارەی باجدەرانی ئەمریکی بۆ دابینکردنی دارایی ئەم تاوانانەی ئیسرائیل بەکار دەهێنرێت."
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا وتی، "نیگەرانیی زۆرێک لە دانیشتووانی نیویۆرکم سەبارەت بە بەکارهێنانی پارەکەیان بۆ دابینکردنی دارایی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە غەززە، لەگەڵ سەرۆک باس کرد. من دەمەوێت ئەم پارەیە بۆ زامنکردنی کەرامەتی هاووڵاتیی ئەمریکی خەرج بکرێت، نەک بۆ پشتیوانی لە شەڕە بێ کۆتاییەکان."
مەمدانی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵوێستی لە بەرامبەر بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی، لە لێدوانەکانی پێشووی خۆی سەبارەت بە بەڵێنی دەستبەسەرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ بەمجۆرەی دەگاتە سنووری نیویۆرک، پاشگەز نەبووەوە.
مەمدانی جەختی کردەوە، ناکرێت لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەک کە حکومەتی ‘ئیسرائیل’ لە غەززە ئەنجامی دەدات بێدەنگ بین. ویلایەتە یەکگرتووەکان تا ئەو کاتەی بەردەوام بێت لە پشتیوانیی سەربازی و دارایی خۆی، لەم تاوانانەدا هاوبەشە."
بڕیارە مەمدانی لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ سوێندی یاسایی سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک بخوات. ئەو بەهۆی پشتیوانیی ئاشکرا لە گەلی فەلەستین و ڕابەرایەتیکردنی خۆپیشاندانەکانی دژی شەڕ لە غەززە، لە گۆڕەپانی سیاسیدا دەرکەوت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و زیاتر لە ٦٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە لوبنان کەسێک شەهید بوو.
هێزی ئەرکی کاتەیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان ڕاگەیاند، دوای دەستپێکردنی ئاگربەست لە لوبنان لە ئاسمان و زەویی لوبنان زیاتر لە ١٠ هەزار جار ئاگربەست پێشێل کراوە.